نزیکەی نیو کاتژمێر پێش ئێستا زۆرترین ووشەی جوان لە ناخم هەڵدەقوڵان
منیش لە مۆبایلەکەم لەnotesتۆمارم دەکرد بەڵام نازانم هۆکاری چی بوو لەناکاو مۆبایلەکەم کوژایەوە
کەچیnoteەکەم saveنەبو
لەم کاتەشدا وەک بڵێی مێشکی شڵەژاوم فۆرمات کرابێ وایە،تەنها شتێک لە مێشکم مابێ و فۆرمات نەکرابێ بریتی بو: لە دلتوندی کە ئەویش سەرچاوەی بێزاری وڕەشبینی وتەوژمی خەم وشەپۆڵی فرمێسکە
کە هەموو دارە بەردارەکەی ئاوات وخونچە سوورەکانی خەونە ڕەنگاوڕەنگەکان و گژوگیای سەوزی خۆزگە
لەگەڵ خۆی رادەماڵێ بێ ئەوەی بەزەیی بەهیچ کامیان بێتەوە...
واتە بەشێوەی دڵڕەق مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات،
هەرچەندە من بەردەوام دەمەوێت هەندێک لە ڕەفتارەکانم بۆ باشتر بگۆڕم لایەنێکی ئیجابی هەبێت لەسەر کەسایەتیم و باشتر نیشاندانی............
بەڵام دیسان بێزاری و دڵتوندی دەبێتە لەمپەر لەبەردەم گۆڕینی ڕەفتارم بەمەش نائومێدی بەجارێک هێرشم بۆ دێنێت توانای زاڵ بوونم نیە بەسەریدا....
بەڵام ئەمەش ناگەیەنێت کە دەستەوەستان بم وتەسلیم بم.