خۆشی

خۆشی
سایتێکی تاکە کەسی سەربەخۆیە.

Thursday, March 3, 2011

بیرکردنەوە سەرچاوەی بڕیاردانە

خودای گەورە مرۆڤی بە جوانترین شێوە دروست کردووە،بەڵام بەشێوەی جیاواز واتە هەر کەسێک بە جۆرە شێوەیەک وخاوەن بیری جیاواز.......
گەر هاتبا هەموو کەسەکان لەسەر هەمان شێوە دروستکرابان ئەوا هەبوونی نەخۆشی لەهەر یەکێکیان ئەوانی تریش توش دەبوون ئەوسا هەموو کەسەکان بەیەکجاری دەمردن و ژیان بەردەوام نەدەبوو..
بەڵام خودای گەورە بیسەرو دانایە شتەکان بەباشترین شێوە دروست دەکات،
مەبەستم لەم پێشەکیە ئەوەیە بڵێم هەموو کەسەکان لەبیرکردنەوە جیاوازن کەواتە ڕاوبۆچونیشیان جیاوازە چونکە هەر کەسێک لە گۆشە نیگایەکەوە سەیری دەوروبەری دەکات وڕاوبۆچون لە مێشکی سەرچاوە دەگرێ وئاراستەی خەڵکانێک دەکات ڕەنگە ڕاوبۆچونی ڕاست بێت و ببێتە هۆی گۆڕینی کەمێک لە ڕەفتاری خەلک
لەوانەشە بەپێچەوانەوە بێت
هەر کەسەو بەگوێرەی بیرکردنەوەی خۆی بڕیار لەسەر شتەکان دەدات
بەڵام مەرج نیە هەموو بڕیارەکان ڕاست بێت،
بۆیە بڕیار دان کارێکی ئاسان نیە ،چونکە بڕیاری هەڵە دەبێتە هۆی تێکچونی باری دەروونی و لایەنی سلبی دەبێت لەسەر ژیانی چەند کەسێک
بۆیە بەشێوەی ژیرانەو باش بیرکردنەوەی قوڵ و پرس کردن بەچەند کەسێکی شارەزا ئینجا بڕیار بدەن
لە ئەنجامدا بڕیارێکی دروست دەردەچێت.
...درێژە....