خۆشی

خۆشی
سایتێکی تاکە کەسی سەربەخۆیە.

Monday, May 23, 2011

دە ئامۆژگاری بۆ ژیانێکی خۆش

1- دانیشتن لە کاتی بەرە بەیاندا و ئیستیغفارکردن واتە داوای لێخۆشبوونی تاوانەکانمان ،،، خوای گەورە دەفەرموێت : (و المستغفرون بالاسحار). 2- تەنهایی بۆ بیرکردنەوە : مانەوە بە تەنهایی بۆ ماوەیەک بۆ بیرکردنەوە لە دروستکراوەکانی خوای گەورە هەروەک خوای باڵادەست دەفەرموێ‌ :(و يتفكرون في خلق السموات و الارض ). 3- دانیشتن لەگەڵ پیاو چاکان و ساڵحان دا : بێ گومان دانیشتن و مامەڵە کردن لەگەڵیان کاریگەری باشی دەبێت ..خوای گەورە دەفەرموێ :(و اصبر نفسك مع اللذين يدعون ربهم ). 4- زیکر و یادی خوای گەورە : بە یادو زیکری خوای گەورە دڵەکانمان پاراو دەبن و دڵمان ئارام دەبێتەوە بۆیە خوای گەورە داوامان لێ دەکات کە زۆر یادی بکەین : (اذكروا الله ذكرا كثيرا). 5- کردنی نوێژەکانمان بە خشوعەوە : یەکێک لە ئاکارەکانی باوەڕدار ئەوەیە لە نوێژەکانی دا خشوعی هەیە و ملکەچی خۆی بۆ خوای گەورە دەنوێنێت ، (اللذين هم في صلاتهم خاشعون ). 6- خوێندنی قورئان بە تەدەبورەوە : پێویسته کاتێک قورئان دەخوێنین بە تێگەشتن و لێ ووردبوونەوە لە ئایەتەکانی بڕوانین تا هەست بە گەورەیی و لەزەتی وتە شیرینەکانی خوای گەورە بکەین ....(افلا يتدبرون القرآن). 7- بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژێکی زۆر گەرمدا : بێ گومان کاتێک بەرۆژوو دەبین یان هەر عیبادەتێکی تر کە دەیکەین تەنها مەبەستمان رەزامەندی خوای گەورەیە ،چونکە واز لە ئارەزووەکان و خواردن و خواردنەوە دەهێنین تەنها لەبەر ئەو ،بۆیە لەو کاتە هەست بە خۆشی دەکەین چونکە دڵنیاین لە پاداشتی بۆمان.. 8- بەخشین بە نهێنی : بە بەخشینی ئەوەی لە تواناماندایە بە مەرجێک دەستی ڕاست بە دەستی چەپ نەزانێت ، ئەمەش مانای ئەوە نیە هەموو کات بە نهێنی و شاراوەیی ببەخشین ،بەڵام هەندێ جار باش وایە تەنها خۆت و خوای گەورە بزانن تا زياتر هەست بە دڵسۆزی و خۆشی بکەی لەسەر ئەو کارەی کە کردووتە. 9- لابردنی ناخۆشی لەسەر موسڵمانان : هەموو یەکێک لە ئێمە لە ژیانیدا تووشی بەڵاو ناخۆشی دەبێت ، ئەگەر بێت و هەوڵ بدەین بە لابردنی ئەو ناخۆشیەی کە لە دونیادا بەسەری هاتوە ،ئەوا خوای گەورە ناخۆشیەکانی ڕۆژی قیامەتمان لەسەر لا دەبات ، وە بە دڵخۆشکردنی کەسانی تر و یارمەتیدانیان خۆشمان ئاسوودە و دڵخۆش دەبین.. 10- زوهد و دونیا نەویستی : بێ گومان ئەم دونیایە کۆتایی دێت و دەبڕێتەوە ، بۆیە پێویستە زۆر پەیوەست نەبین بەشتێکەوە کۆتاییەکەی نەمان و لەناو چوون بێت ،ئەوەی گرنگە پەیوەست بین پێوەی ژیانی ئاخیرەتمانە چونکە هەر ئەو دەمێنێتەوەو نەبڕاوەیە.. خوای گەورە دەفەرموێ :(والآخرة خير و ابقى) .. بە هیوای ژیانێکی خۆش و بەختەوەر بۆ هەموو لایەکمان

No comments:

Post a Comment