به‌سه‌رهاتێك له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كاندا
یه‌كێ له تۆبه‌كاران خۆی كه پاڵه‌وانی به‌سه‌رهاته به‌سه‌رچوه‌كه‌یه‌و خۆی گه‌واهی ده‌رو شاهید حاڵه‌كه‌یه ده‌گێڕێته‌وه: له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ساڵۆنه‌كی ناودار به بڕه پاره‌یه‌ك ڕێك كه‌وتم، كه به كامێرای شاراوه وێنه‌ی كڕیار‌و مه‌عمیله‌كانی بگرێت. كامێراكانی له ژوری ئارایشكردنی بوكه‌كان دانا، كه به دانانی جل‌و به‌رگیان هه‌ڵده‌ستان، خاوه‌ن ساڵۆنه‌كه به بیانوی ڕوناك كردنه‌وه‌و نه‌بینین كامێرای تێ ئه‌كردن، خۆمان ده‌ستاو ده‌ستمان به‌و كاسێتانه ده‌كردن‌و له‌دانیشتنی تایبه‌تی دا سه‌یرمان ده‌كردن‌و ده‌ستاو ده‌ستمان پێ یان ده‌كردو، هه‌ندێكمان كه‌سانێكمان له‌وانه ده‌ناسین، یان هه‌ندێ له كه‌سایه‌تی یه ناوداره‌كانیان. جارێكیان خاوه‌ن ساڵۆنه‌كه دوا كاسێتی بۆ ئاماده‌كردم، كه به‌پێ‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆی تۆمار كردبوم، ته‌نیا له‌قته‌ی یه‌كه‌مم بینی، چونكه به په‌له بوم، له‌به‌ر زۆر به دڵا بونم به په‌له قله‌كی ترم گرته‌وه‌و به‌سه‌ر براده‌رانمدا دابه‌شم كرد. ئێواره كۆبوینه‌وه‌و دانیشتین تا شریته‌كه ببینین، له‌كاتی سه‌یركردنی دا دڵی هه‌موانی بزواند، دانیشتنه‌كه بێ قسه‌كردن نه‌بو، تا ئه‌و له‌قته یه‌كلاكراوه‌یه هات، كه ئه‌م خانمه دانیشت، كه هێشتا ڕوخساری به‌ده‌ر نه‌كه‌وتبو، به‌ڵام كه دانیشت‌و خاوه‌ن ساڵۆنه‌كه هاته پێشی‌و خاوه‌ن ساڵۆنه‌كه پێ‌ی وت جله‌كانی پتر دابنێ تا بتوانێ كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتو تر بكات، گه‌ر نا جله‌كانی پیس ده‌بن. لێره‌دا له‌گه‌ڵا فیكه‌ی براده‌رانمدا له‌به‌ر جوانی به‌شن‌و باڵای كه سه‌رنجی هه‌موانی ڕ‌اكێشا من به حه‌په‌ساوی هه‌ڵوێسته‌یه‌كم كرد ... خێزانمه ... خێزانمه، كه هه‌ڵسام له‌ڕێگای ئه‌و كاسێته‌وه له‌شی ئه‌وم تێدا نمایش كردووه بۆ براده‌رانم‌و كه‌وتۆته به‌رده‌ست زۆربه‌ی ئه‌وانیشه‌وه خوا ده‌زانێ ئێستا سه‌ری به كوی گه‌یشتووه؟
هه‌ڵسام شریته‌كه له ڤیدیۆكه ده‌ربكه‌م‌و بیشكێنم‌و هه‌مو شریته‌كانی له ده‌ورمه‌وه تێكیان بشكێنم، كه هه‌میشه شانازیم پێوه ده‌كردن، چونكه خۆشترین كاسێتی كچانی خێزانه ناوداره‌كانم ده‌ست كه‌وتبو، كه ده‌گمه‌ن بون‌و زۆر له‌وانه شاراوه‌بون. كاتێ له‌و پاڵه‌وانه پرسیار كرا، ئه‌ی خێزانت‌و منداڵت قه‌ده‌غه نه‌كردبو له چون بۆ ساڵۆنه‌كان؟ وتی: به‌ڵێ، به‌ڵام بێ ئاگایی من له‌گه‌ڵا خوشكێكی دا چوبو، ئه‌مه‌ش داهاتو زانیمه‌وه.
ئه‌ی چیت به‌و كاسێتانه كرد ئایا هه‌موت كۆكردنه‌وه؟ وتی: به‌پێچه‌وانه‌وه كه زانی یان ئه‌مه ژنی منه براده‌رانم زیاتر له‌به‌ریان گرته‌وه‌و دابه‌شیان كردن، به‌ڵكو كام هاوڕێیه نزیكترینیان بو زیاتر دابه‌شی ده‌كردن.
له‌كۆتایی دا زانیمان ئه‌وه سزای خوایه، چونكه ناموسی خه‌ڵكیم حه‌ڵاڵا كردبو، له‌م گرفته سودی زۆرم وه‌رگرت، زانیم خودا حه‌قه‌و گه‌ڕامه‌وه ڕێ‌ی ڕاست‌و چاكه‌و خراپه‌م له هاوڕێكانم زانی، زانیم هاوڕێ‌ی خراپ هه‌ر خراپه‌و ئه‌م ژیانه قه‌رزو قه‌رزدانه‌وه‌یه.
له فه‌رموده‌دا هاتووه(..... لا تأذوا المسلمین، ولا تعیروهم، ولا تتبعوا عوراتهم فانه من تتبع عوره اخیه المسلم، یتبع الله عورته، ومن تتبع الله عورته یفذحه ولو فی جوف رحله) رواه الترمذی/ اسناده حسن.
واته: ئازاری موسڵمانان مه‌ده‌ن‌و جنێویان پێ مه‌ده‌ن‌و سۆراغی شه‌رمگه‌یان مه‌كه‌ن، كێ سۆراغی شه‌رمگه‌و ئابڕوی برای موسڵمانی بكات خوا سۆراغی شه‌رمگه‌و ناموسی ده‌كات، كێ خوا سۆراغی بكات ئابڕوی ده‌بات گه‌ر له‌ناو سوچی ماڵه‌كه‌شی دابێت.
No comments:
Post a Comment