ئه‌لـبه‌رت ئه‌نیـشـتـایـن سه‌ره‌تــا جـولـه‌کــه بـوو، پاشان بووه مولحید، دواتر پاش لێکۆلێکۆڵینه‌وه و قوڵبوونه‌وه‌ی زۆر له ئاسمان و بوونه‌وه‌ر، بروای هێنا به‌خوا و په‌ڕوێکی نوسـی به‌ناوی (من ایامی الاخیرة) تیایا وتی: ( گه‌وره‌ترین خه‌یاڵ که بێ به دڵ و مێشک و نه‌فسی به‌شه‌ردا، ئه‌و خه‌یاڵه‌یه که له‌و وروژاندن و ئینفعاله‌وه دروست ده‌بێ کاتێ مرۆڤ له‌م بوونه‌وه‌ره فراوانه ورد ده‌بێته‌وه. مرۆڤ ده‌توانێ به‌هه‌ستی سنورداری، به‌تواناکانی عه‌قڵی که هه‌ر چه‌ند ئه‌ویش سنوورداره بگاته ئه‌وه‌ی که‌وا به‌رده‌وام له تاریکایه‌کی گه‌وره‌دایه و له‌پشت تاریکایه‌که‌شه‌وه جوانیه‌ک هه‌یه که‌له‌وجوانتر نی‌یه و که‌مال و ته‌واوی باڵاده‌ستیه‌ک هه‌یه که‌له‌و ته‌واوتر نیه و ئیعجازێک هه‌یه که‌له‌و ئیعجازتر نی‌یه..
ئه‌و هه‌ڵوێسته و ئه‌و هه‌سته‌ش که‌دروست ده‌بێ له ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه له‌بوونه‌وه‌ر له‌لای من بریتیه له‌خوا ناسی و عیباده‌ت، به‌ڕاستی مرۆڤێک بژی له‌م دنیایه‌دا و ته‌نها بۆ یه‌کجاریش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نه‌بێ و ئه‌و هه‌سته نه‌کا ئه‌وه که‌سێکی به‌ناو زیندووه و له‌راستیدا مردووه!)
هه‌ره‌ها ده‌ڵێت: (به‌راستی ئیمان گه‌وره‌ترین و به‌ڕێزترین سه‌ره‌نجامه که لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌یگاتێ).
رۆژنامه نوسێ به‌ناوی (فلیمنج) لۆمه‌ی کرد له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته ئیمانیه پێی وت : سه‌رم ده‌سوڕمێ له‌زانایه‌کی وه‌ک تۆ که(وزه)ت به‌سته‌وه و داتنا له‌هاوکێشه‌یه‌کدا له‌خوا بترسێ!، ئه‌نیشتاین پێی وت: فلیمنج ده‌مت داخه، من مولحید و بێ باوه‌ڕ نیمن من ئیمانم هه‌یه به‌خوا..
به‌ڵێ زانستی فه‌له‌ک و وردبونه‌وه له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان مرۆڤ که‌مه‌ندکێش ده‌کا به‌ره‌و ئیمان، هه‌روه‌ک زانایه‌کی ئافره‌تی ئه‌مریکیش له‌په‌ڕاوێکدا له‌سه‌ر زانستی ( فه‌له‌ک ) ده‌ڵێ: (ئه‌م زانستی فه‌له‌که ئه‌گه‌ر مرۆڤێک تیا قوڵ بێته‌وه یان سوجده ده‌بات بۆ به‌دیهێنه‌ره‌که‌ی یان شێت ده‌بێ )...
No comments:
Post a Comment