پارە هەموو شتێک نیە مووسڵمان ئاگادار بە !!
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته،
ئەتوانین خانووی پێ بکڕین ،
بەڵام، نیشتیمانی پێ ناکڕێت !
ئەتوانین کات ژمێری پێ بکڕین،
بەڵام ، ئایە ئەتوانین کاتی پێ بکڕین ؟
ئەتوانین پلەو پایەی پێ بکڕین،
بەڵام ، ناتوانین ڕێزی پێ بکڕین !
ئەتوانین جێگای نەرم و بالیفی گەرمی پێ بکڕین،
بەڵام ، ئایە ئەتوانین خەوی پێ بکڕین؟
ئەتوانین دەرمانی پێ بکڕین ،
بەڵام ، تەندروستی پێ ناکڕێت !
لە وانەش سەیر تر ئەوەیە کە ئەتوانین خوێنی پێ بکڕین !!
بەڵام ، ئایە ژیانی پێ دەکڕێت ؟؟
بە دڵنیایەوە نە خێر ، دەی ئەگەر پارەیەک لەبەردەم ئەم هەموو جوانیەدا چۆکی دا دابێت ! شەرمەزاری نیە بۆ ئێمە کەوا بە چۆکدا بۆی بکەوین و هەموو بەهاو ڕێزو و جوانییەکانی خۆمانی لە پێناودا لە یاد بکەین؟! کە لە کاتێکدا خوای پەروەردگار ، جوانترین وگەورەترین ڕێزی لێناوین کە دەفەرمێت( لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ)﴿٤﴾سورة التين، واتا ئێمە مرۆڤمان دروست کردە بە جواترین شێوە ، واتا هەموو ئەو جوانیانەی کە مرۆڤەکان دەیان بینن لە خودی خۆیاندا هەیە،
کەواتا پێویستە کە چۆن بە جوانترین و سەر بەرزترین دروستکراوی خوای پەروەردگار درووست کراوی ئاواش پێویستە تەنها لە بەردەم خودایەکدا بە چۆکدا بکەوین کە خاوەنی هەموو جوانی و قودرەت و دەسەڵات میهرەبانییەک بێت و بە دی هێنەری هەموو بینراو نە بینراوەکان بێت ، بەڵام بە داخەوە ئەوەی کە ئێستا لە ناو خەڵکانێکدا بە دیدەکرێت جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لە گەڵ شوێنکەوتوانی (لات و عوزا) کەی سەردمی جاهیلیەت ،
ئەوان لە روو پەرستنەوە کرا بوون بە هاوەڵی خوای گەوەرە ،وە (پارە) ش لە رووی خۆشەوێستیەوە ، بە جۆرێک کە دەبینین خۆشەویستی پارە ئەوەی کە لە یادی خەڵکانێکی نەهێڵابێت پەرستش و مردن و قیامەت و قیەم و ئەخلاقە ، تەنانەت کار گەشتۆتە ئەو ڕادەیەی کە خەڵکانێک باوەڕیان وایە کە بەهاریکاری نەکردنی کوفر و نە چونە نێو ڕیزی تاغوتەکانەوە و نەکردنی کاری ناشەرعی و کاسبی حەرام نەبێت لە برسان دەمرن !!
هەر بە ئاشکرا خۆیان لەو ئایەتە پیرۆزەی خوای پەروەردگار گێل کردوە کە لە سورەتی (الشورى) دەفەرمێت(لَهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ) واتا جڵەوی هەموو ئاسمانەکان و زەوی هەر بەدەستی ئەو زاتەیە، رزق و رۆزی فراوان دەکات بۆ هەر کەسێک کە خۆی بیەوێت ،یان کەمی دەکات و سنووری بۆ دا دەنێت ، (هەمووشیان بۆ تاقیکردنەوەیە لە لایەکەوە و بەرێوەبردنی ژیانیشە لە لایەکی ترەوە) ، بەڕاستی ئەو خوایە بە هەموو شتێک زانایە،
- دەی ئیتر مووسڵمان بە ئاگا وەرەوە چیتر لە پێناوی پارەدا مەبە بە جاسووس بەسەر برا موسڵمانەکەتەوە و خاک و نیشتیمانەکەت بە کوفر مەفروشە لە پێناوی بڕێک پارەدا، چونکە رزق لای پەروەردگارە نەکوو لای ئەوانەی کە تۆ شوێنی کەوتویت و وا ئەزانیت هۆکاری مانەوەت لە ژیاندا ئەو بڕە پارەیەیە کە بە جاسوسی یان بە کاری ناشەرعی پەیدای دەکەیت .وصلى الله على النبي ،،اللهم اجعلها في سبيلك
No comments:
Post a Comment