خۆشی

خۆشی
سایتێکی تاکە کەسی سەربەخۆیە.

Tuesday, September 11, 2012

چەند كەس لەبازاڕ بن ئەوەندە ئۆتۆمبێلەش لەبازاڕ هەن



خۆشی نەوزاد و شادی عوسمان

لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو پلەی گەرما بەرزترین ئاستی خۆی تۆماركرد، كە 46 پلە بوو، سۆران محەمەد سەرقاڵی رێكخستن و بەڕێكردنی ئەو ژمارە ئۆتۆمبێلە زۆرە بوو، كە هاتبوونە ناوەڕاستی بازاڕی هەولێر، بەقسەكانیدا وا دەردەكەوێت زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل لەسنوری كاركردنی ئەوان تەواو ماندووی كردبێت.

ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ ئەو رێژە زۆرە ئۆتۆمبێلەی كە لەناو شاردا هەیەو رۆژانەش بەبەردەوامی ژمارەی ئۆتۆمبێل روو لەزیادبوونە،

بەمەش ئەركی كارمەندی هاتوچۆ قورستر دەبێت.
لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەهەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر بەتایبەتی، ئێستا خەڵك كەمتر بەپاس و زیاتر بەئۆتۆمبیلی خۆیان دەچنە بازاڕ، بەمەش قەرەبالغیەكی زۆر جەنجاڵیەكی زۆر لەنێو بازاڕ دروست بووە. سۆران محەمەد كە كارمەندێكی هاتوچۆیەو سنوری كاركردنی ئەو ناو بازاڕی هەولێرە، گوتی “ئەگەر خەڵك بۆ شوێنە نزیكەكان بەپاس هاتوچۆ بكەن، ئەوا هەم قەرەباڵغی كەم دەبێتەوەو هەم رووداوی هاتوچۆش كەمتر دەبێت”.
موئەیەد سابر كە پیشەی بەرگدوورییە لەناو بازاڕی هەولێر گوتی “بۆ هەموو شوێنێك بەئۆتۆمبێلی خۆم هاتوچۆدەكەم، بەپاس هاتوچۆ ناكەم، چونكە زۆربەی پاسەكان تەبریدیان نییەو شوفێری پاسەكان خەڵكی زۆر سەردەخەن. بەمەش قەرەبالغی لەناو پاسەكان دروست دەبێت”.
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر (٤٠٤١٠٩) ئۆتۆمبێل لەشاری هەولێر بوونی هەیە، كە (٢٥٥٠٦٣) ئۆتۆمبێلی تایبەت و (٢٧٧٨٩) ئۆتۆمبێلی كرێ، (١٠٧٧٩٣) ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ژمارەی ئۆتۆمبێلە كشتوكالیەكانیش (٢٦٩٢) ئۆتۆمبێلە. هەروەها ئۆتۆمبێلی بیناسازی ژمارەیان (٤٣٤٩)ە. جگە لەوەش ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لەدەرەوەی هەرێم هاتوون (٤٤٨٤٢) ئۆتۆمبێلە.
گەیلان سدیق شۆفێری یەكێك لەپاسەكانی هێلی دارەتوو، بڕوای وایە، ئەگەر خەڵكی بەپاس هاتوچۆ بكەن، ئەوا قەرەبالغی كەمتر دەبێتەوە، ئەو گوتی “جاران ئیشمان باش بوو، خەڵكێكی زۆر بەپاس دەهاتنە بازاڕی هەولێر، بەڵام ئێستا بەهۆی باش بوونی گوزەرانی خەڵكەوە، هەموو كەس ئۆتۆمبێلی هەیەو زۆربەشیان بەئۆتۆمبێلی خۆیان دێنە بازاڕ”.
قەرەباڵغی و جەنجاڵی و زۆری ژمارەی ئۆتۆمبیلەكان تەنها شەقامەكانی ناو بازاڕی نەتەنیوە، بەڵكو بۆ وەستانی ئۆتۆمبێلێك لەگەراجێكدا دەبێت زۆر خۆت ماندوو بكەیت، تا گەراجێكی چۆڵت دەست دەكەوێت، ئۆتۆمبێلەكەی تێدا جێگا دەكەیتەوە، هەڤاڵ عەلی خاوەنی گەراجی نیشتیمان گوتی “رۆژانە نزیكەی (٩٠٠) تا (١٠٠٠) ئۆتۆمبێل دێن بۆ گەراج، نرخی وەستانی ئۆتۆمبێلیش (٢٠٠٠) دینارە لەبەیانی تاكو ئێوارە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە دێن بۆ گەراجی نیشتیمان زۆربەی هی دووكاندارەكانن، كەمتر هی خەڵكی دیكەن”.
“ئەگەر هاتوچۆ زیاتر بەپاس بێت ئەوا ئەو پاڵەپەستۆیەی لەناو گەراجەكان هەیە، كەم دەبێتەوە”. سۆران عەبدولڕەحمان خاوەنی گەراجی ئاری وای گوت. لەگەراجەكەی سۆران رۆژانە نزیكەی (٤٥-٥٠) ئۆتۆمبێلی لێیە، نرخی وەستانی ئۆتۆمبێلیش (١٥٠٠) دینارە.
هۆگر عزیز بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، پێی وایە نەبوونی گواستنەوەیەكی گشتی لەشێوەی میترۆ لەكوردستان هۆكاری سەرەكیە بۆ ئەوەی خەڵك زیاتر بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتووچۆبكەن، گوتی “ئەگەر ئەم گواستنەوە گشتییە هەبێت، ئەوا خەڵكی لەماڵەوە بە(٢٥٠)دینار دەچنە سەر كارەكانیان، ئەوكات هیچ پێویست ناكات كە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی بچن بۆ ئەو شوێنەی كە مەبەستیانە”.
بەوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ئێستا كە مانگی رەمەزانە، لەئێواراندا قەرەباڵغیەكی زیاتر لەنێو بازاڕ دروست بووە، بۆ ئەوەش هاوڵاتیان بە بەرپرسیار دەزانێت “چونكە لەكاتی بەربانگ خەڵك روو لەبازاڕ دەكەن، بەمەش كێشە بۆ خۆیان و كارمەندانی هاتوچۆ دروست دەكەن”
...درێژە....

Sunday, March 4, 2012


کاتێک لەناو کۆلێژدا پیاسەم دەکرد بینیم قوتابیان زۆری سەرقاڵی پیاسەن، هەندێک لە کۆشک خەریکی خواردنن بەدەگمەن یەکێک ببینی خەریکی خوێندنەوە بێت!
چووم سەیری هۆڵی خوێدنەوەم کرد هەرچەندە شوێنەکەی بچوکە بەشی ئەو قوتابییە زۆرەی کۆلێژ ناکات، قوتابیەکان هەر یەکەو لاپتۆپێکیان لەبەردەم بو بەهۆڵی ئینتەرنێت دەچوو تا زیاتر هۆڵی خوێندنەوە...
قوتابیان کاتێک داوایان لێ دەکرێت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت ئەمجا پەنا دەبەنە بەر خوێندنەوەی کتێب ڕەنگە خۆشم یەکێک بم لەوان
کاتێک چووم کتێبێک بێنم لە کتێبخانە وتەی کارمەندەکە سەرنجی ڕاکێشام
گوتی:بۆ ڕاپۆرتە  گوتم:بەڵێ  گوتی"قوتابیان تەنها بۆ ڕاپۆرت داوای خواستنی کتێب دەکەن" بۆخۆیان وبەرز کردنی ئاستی ڕۆشەنبیریان واناکەن ئەمە بۆتە دیاردە نەک بەتەنها لە کۆلێژەکەمان بەڵکو کۆلێژەکانی تریش بەهەمان جۆر
وتەی پیرەمێردێکم هاتەوە یاد لەپشت دیواری مزگەوت لەگەڵ هاوڕێیانی دامەی دەکرد گوتی:گەنجانی ئێستا باوکیان بۆتە تەلەفزیۆن ودایکیشیان سەتەلایت
کەوابێ هیچ ماوەیەک بۆ خوێندنەوە نامێنێت
کەسەیری کتێبەکانم دەکرد لە کتێبخانەی کۆلێژ زۆربەی عەرەبی بون سەرچاوە بەکوردی کەمە قوتابیانیش زۆری تەنها زمانی دایک دەزانن بۆتە هۆکارێک بۆ نەخوێندنەوەی کتێب لای قوتابیان خوێندنەوە گرنگە بۆ هەموو تاکێک بەتایبەت چینی قوتابیان کەوادەکات هەگبەیەکی پڕ لەزانیاری بۆخۆیان فەراهەم بکەن وئاستی ڕۆشەنبیریان بەرزبێتەوە بەمەش شارەزا دەبن چۆن مامەڵە لەگەڵ دەوروبەردا بکەن،جێگەیان لەدڵی خەڵکانی تر بکەنەوە
هۆکارێکی تریش کە ڕۆڵی هەیە لەدورکەوتنەوەی قوتابیان لە پەرتوک مامۆستا دەرسەکان وەک سێوێکی پاککراو دەداتە دەستی قوتابیان  ئەمانیش خۆیان ماندو ناکەن بەشوێن سەرچاوەکاندا بگەڕێن بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی تردا
کتێبخانەش ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە ڕاکێشانی قوتابیان بۆ خوێندنەوە گەر باسی کتێبخانەی بەشەکەمان بکەم تابڵێی بچوکە هەروەها سەرچاوە کەمە
ئاخۆ هۆکاری چی بێت؟لەدەرەوە واتە لەبازاڕ وکتێبخانە ئەهلیەکان هەر سەرچاوەیەکت بوێت بەدەستت دەکەوێت بەڵام لەناو کۆلێژدا نیە
بەڕای من وام پێباشە چونکە کۆلێژەکەمان چەند بەشێک لەخۆ دەگرێت هەریەک لەم بەشانە کتێبخانەیەکی بچوک بەخۆیان هەیە واباشە شوێنێکی بۆ دابنرێت هەر لەناو کۆلێژ هەمووی بکرێت بە کتێبخانەیەکی گەورەو مۆدێرن کە لەگەڵ ویستی قوتابیان بگونجێت ودابینکردنی هۆڵێکی گەورە بۆ خوێندنەوە بەگوێرەی ژمارەی قوتابیان وپاراستنی هێمنی تیادا بەمەش دەبێتە هۆی ڕاکێشانی قوتابیان وئاشتبونەوەیان بە خوێندنەوە  سیمایەکی جوان دەبەخشێت بە کتێبخانەو کۆلێژ بەگشتی.
...درێژە....

Wednesday, May 25, 2011

هەر خۆت خاوەنی بڕیاریت.

زۆرن ئەو کەسانەی کە ژیانیان کردۆتە کۆپیەک لەژیانی کەسانی تر بەوواتایەی کە هەرچی لەبەرامبیەرەکانیان ئەبیستن وئەبینین لێێ کۆپی ئەکەن وپێستی ئەکەن لە ژیانی خۆیاندا . جا.بەوهۆیەوە کەسایەتی وتیایبەت مەندێتی خۆیان لەبیر ئەکەن .. من بەو واتایە نالیم كه لە بیرو بوچونی کەسانی تر وه ژیانی کەسایەتیە سەرکەوتووە کان سوود وەرنەگرین بەلام ئەبیت لەسەرووی هەموو ئەوانەوە خۆت خاوەنی بریای کۆتایی بیت بۆ بۆ ئەو ئاستەنگ وهەل ومەرجانەی کە دێنە پێشت لە ژیاندا
..لە میانی هینانەوەی ئەم دوونمونەیەدا زیاتر بۆمان رون ئەبێتەوە نمونەی یەکەم
 نمونەیەکی بەرجەستەی ژیانی رۆژانەمان کاتێک قوتابی قۆناغی دواناوەندی ئەبریێت وئەیەوێت بچێت بۆ یەکێک لە کۆلێژو پەیمانگاکان ئەبینین هەر کەسەو لەلایەک ئامۆژکاری ئەکات کە بچێت بۆ فلانە کۆلێژ یاخود پەیمانگە لەو لاشەوە دایک وباوک ومالەوە زۆری لێئەکەن کە بجێت بۆ کۆلێژێکی دیاری کراو  جا لەو کاتە دا ئەو کەسە وەک بەلەمێکی بچوکی لێدێت لەوناو تەوژمی دەریایەکدا هەر یەکەو بەلایەکدا ئەیبات..
ئینجا بۆ دوواجار کاتێک دەچێت بۆ کۆلێژێک یا خود شوێنێک کە بە ویستی خۆی نەبووە پەشیمان دەبێتەوەو چونکە لەسەر کارێک ناروات کە بە ویستی خۆی بوبێت تەنها ویستویەتی کەسی بەرامبەری رازی بکات ..
با بێێین نمونەیەکی زیندوترو بەرچاو تر باس بکەین کە زۆر ترسناکترە لەو نمونەی پێشوتر هەویش هەلبژاردنی هاوسەری ژیانە ج لەلایەن کچەوە بێت یا کورەکەوە بێت کاتێک دەبینریت وئەبیسترێت خێزانەکان لەو کاتەدا جاری وا دەبێت بە سلبی تدخل دەکەن لە م پرۆسە هەره گرنگ وپر بایەخەدا لە کاتێکدا لەلایەن خێزانەوەزۆر لە کورەکەیان یا کچەکەیان ئەکەن کە شوو بە فلانەکەس بکات وفلانەکەس بهێنێت کە خۆیان دیاریان کردووە لە سەر حه زوو ویستی خۆیان ئەم کورە یاخود کچەکە ئەخەنە ژێر فشارێکی دەروونیەوە . کە بۆ دواجار زۆر لەم پرۆسانە شکست ئەخوات وسەرەنجام تەنها باجەکەی کورو کجەکە ئەیدەن.

جا لەکۆتایی دا ئەلێم هەر کەسێک ئەیەوێت ژیانێکی ئاسوودەو بەختەوەر بۆ خۆی بونیاد بنێت ئەبێت خۆی خاوەنی بریار بێت  ئەگینا ژیانی ئەبێت بە وەرەقەیەک هەموو کەس لەسەری ئەنوسێت و ئەیەوێت بە ویستی خوی بینەخشێنێت ..
بۆیە بۆ دوا جار خۆت بریار بدەیت ئەگەر هەلەشت کرد چاکی بکەیتەوە باشترە بۆت لە کەسانی تر کە بەهەلەت ببەن وبۆ درێژایی ژیانت
...درێژە....

ووشەی جوان

" پڕ واتاترین ووشە (ئێمە)یە بەكاری بێنە
‌ قوڵترین ووشە (خۆشەویستی)یە گرنگی پێ بدە
 بێ سۆزترین ووشە (ڕق)ە مەیهێڵە‌
سەركەشترین ووشە (هەوەس)ە بەكەمی مەگرە
خۆویست ترین ووشە (من)ە لێ ی بەدووربە
كەم ماوەترین ووشە (تووڕەیی)ە بیشارەوە
گرفت ترین ووشە (ترس)ە ڕوبەڕوی بوەستەوە
پڕ جووڵەترین ووشە (ئیش)ە لێ ی مەوەستە
پووچ ترین ووشە (چاوچنۆكی)یە لەناوی بەرە
دروستكەرترین ووشە (خۆڕاگری)یە بۆ هەبوونی بپاڕێوە
ڕووناكترین ووشە (ئومێد)ە پێی ئومێدەواربە
لاوازترین ووشە (خەم)ە مەیخۆ
بە تواناترین ووشە (زانست)ە فێری ببە
بەهێزترین ووشە  (پشتیوان)ە باهەتبێت
ژەهراوترین ووشە (لەخۆبایی بوون)ە بیشكێنە
سست ترین ووشە (شانس)ە بەهیوای ئەو مەبە
بەناوبانگترین ووشە (ناوبانگ)ە شوێنی مەكەوە
ناسكترین ووشە (زەردەخەنە)یە بیپارێزە
خەماویترین ووشە (حەسوودی)یە لێی بەدووربە
پێویست ترین ووشە (گونجان)ە دروستی بكە
ساغترین ووشە (سەلامەتی)ە بە نرخی بزانە
سەرەكی ترین ووشە (دڵنیایی)یە بیكەرە پاڵپشتت
بێ هەست ترین ووشە (گوێ پێنەدان)ە ووریای بە
دۆستانەترین ووشە (هاوڕێیەتی)ە خراپ سوودی لێ نەبینی
جوانترین ووشە (ڕاستی)یە سەر ڕاست بە لەگەلی
ناشیرین ترین ووشە (دووڕوویی)ە یەك ڕەنگ بە
وێرانكەرترین ووشە (سوكایەتی)ە بۆ كەس پێت خۆش نەبێت
زۆر ماوەترین ووشە (ڕێز)ە نرخی بۆ دابنێ
نەرمترین ووشە (ئارامی)یە پێی بگە
ژیرانەترین ووشە (ئیحتیاگ)ە زۆر ووریابە
پڕ كۆسپ ترین ووشە (سنور)ە نەهێڵی پێشت پێ بگرێ
ناخۆشترین ووشە (مەحاڵ)ە بوونی نیە
شێواو ترین ووشە (پەشۆكان)ە  ووریابە
تاریكترین ووشە (نەزانین)ە بە نوری زانست ڕووناكی كە
بكوژترین ووشە (دوودڵی)یە بیر تیژبە
لەسەرخۆ ترین ووشە (چاوەڕوانی)ە چاوەڕێی بە
بێ نرخ ترین ووشە (تۆڵە)یە ببورە
بەنرخترین ووشە (لێبوردن)ە  هەوڵی خۆت بدە
ڕازاوەترین ووشە (ڕوخۆشی)ە نهێنی جوانی تێدا شاراوەیە
پاكترین ووشە (پاكی)یە زۆر ئاسانە
فریاكەوتوو ترین ووشە (وەفاداری)یە لەسەر بەڵێنی خۆت بە
تەنیا ترین ووشە (گۆشەگیری)ە هەردەم تەنیا مەبە
بزوێنەر ترین ووشە (مەبەست)ە ژیان بێ مەبەست نابێ
مەبەست ترین ووشە (سەركەوتن)ە بەرەو ڕووی بچۆ "
...درێژە....

لاوان وهاوین

هەر یەکێک لەلاوان بەحەسرەتن تاکو خوێندنیان تەواو بێت ودەرگای هاوین بۆیان واڵا بێت چونکە لەو بارە دەروونیە ئاڵۆزەی کە بەهۆی تاقیکردنەوە تووشیان دەبێت ڕزگار دەبن هەر شتێک حەزیان لێبێت دەتوانن ئەنجامی بدەن،
بێ ئەوەی خوێندن ببێتە ڕێگر لەبەردەمیان زۆربەیان کاتەکانی هاوین بەسەردەبەن بەشتی پڕوپوچ وبێ سود وەک(ok،دۆمینە وکۆنکان،سەیرکردنیtvوسەتەلایت،ڕوکردنە گازینۆکان،......هتد)
ڕاستە لە کارەکانیان سەربەستن وزیاتر کاتیان هەیە،بەڵام شەیتان ئەم هەلە دەقۆزێتەوە توشی گوناحیان دەکات.کە گوناح وتاوان هۆکارێکە بۆ زوو لەبیرچوونەوەی زانیاریەکان کە پێشتر ئەزبەرت کردوون،ڕۆژێکیان پێشەوا(شافعی)لای مامۆستاکەی سکاڵای کرد کە توانای لەبەرکردنی کزو لاواز بووە،خۆی بینیەوە کە هەندێ دەیخوێنێتەوە لە بیریدەچێتەوە.......!
مامۆستاکەی پێی گوت:واز لە گوناح کردن بێنە.
لە هاویندا بێاکارین وکاتی بەتاڵمان زۆرە دەبێت سوودی لێوەربگرین وبۆ کاری باش بەکاریبهێنین وەک(فێربوونی شتی نوێ،تەرخانکردنی کاتێکی باش وەرزش،فێربوونی زمان وشارەزا بوون لە کۆمپیوتەر،گەشت کردن بۆ هاوینە هەوارەکان وچونە سەیران کاتێکی باشە بۆ تێڕامان لە دروستکاوەکانی خودای گەورە ونوێ کردنەوەی ئیمان وحەسانەوەی دڵ ومێشک.پێویستە هەر یەک لەئێمە بەرنامە ڕێژی تەواو بکات ولەسەری بڕوات هاوینی بەهەدەر نەڕوات وگەنجینەی باش کۆبکاتەوە لە زکرو دوعاو نزیک بوونەوە لە خودای گەورە.
...درێژە....

لەگەڵم بیر بكەرەوە....

تۆ ئێستە لەناو یاریگایەكدا دانیشتووى چاوەڕێى دەست پێكردنى یارى تۆپی پێى نێوان دوو تیپى زۆر دیارى شارەكەت دەكەیت،پاشان یارى دەستى پێكرد و هەردوو تیپ هێرش دەبەن بەرەو گۆڵى ئەو تیپەى دژى یارى دەكەن...... گۆڵێك تۆمار كرا، بووە هۆى زیاتر بەرزبوونەوەى حەماسەتى هاندەران و هەڵدان بەشان و باڵى ئەو تیپەى هانى دەدەن، لەم كاتەدا چەند گەنجێك بەرەو لاى گۆڵەكان دەڕۆن و هەڵدەستن بە لابردنى گۆڵەكان كە شوێنى پێكانى ئامانجى یاریكەرەكانە و دەیبەنە دەرەوەى یاریگاكە!
یاریگەكە شوێنى ئامانجى تێدا نەما.....بە ڕاى تۆ ئایا یاریكەرەكان یاریەكە تەواو دەكەن؟ ئەى چۆن یارى دەكەن؟وە بۆ چ ئاڕاستەیەك هێرش دەبەن؟
بە دڵنیایە یەوە دەوەستن....ئەى ئەگەر دادوەر سووربوو لەسەر تەواوكردنى یاریەكە؟
لەگەڵم بە...........
چۆن یاریكەرەكان ئەو ساتانەى كۆتایى یاریەكە بەسەر دەبەن؟
هیچ شوێنێك نیە بۆ گۆڵ كردن كە ئامانجى سەرەكى یاریەكەیە و یاریكەرەكانە.......یاریەكە هەڕەمەكی یە....هیچ هاندەرێك نامێنێتەوەو یاریگاكە بە جێ دەهێڵن چونكە ئامانج دیارى نیە.....
ئێستە ئەگەر تێڕامانیك بۆ ئەم باسە بكەین تێ دەگەیت كە:
ژیان وەك یاریەك وایە بەتەواوى.... یاریكەرەكە تۆیت شوێنى گۆڵەكەش ئەو ئامانجەیە كە دەبێت تۆ بە دەستى بهێنیت لە ژیانت دا....
سنورى یاریگاكەش ئەو ڕەوشت و ئاكارە جوانانەیە ‌ كە پێویستە نەیانبەزێنیت و لێیان دەرنەچیت.......
ڕاهێنەرەكەش هەموو كەسێكە كە ڕێنماییت دەكات بۆ ڕێگەى ڕاست و دروست تا ئاڕاستەت بكات بۆ بەدی هاتنى ئامانجى ژیانت وە ئەوانەى كە سوودت پێ دەگەیەنێت....
ئەو تیپەى دژى یاری دەكەیت هەموو ئەو ڕێگرى و كێشە و بەربەستانەیە كە دێنە ڕێت لە ژیانتدا،ئەو تیپەش كە لەگەڵیانیت هاوڕێكانتن وە هەموو ئەو كەسانەن كە یارمەتیت ئەدەن و ئاسانكاریت بۆ دەكەن لە هاتنەدى ئامانجەكانت......
دادوەرەكەش كەسێكە كە ڕێنوێنیت دەكات بۆ بینینى هەڵەكانت........
ئەگەر تۆپەكەت خستە ناو گۆڵى ئەو تیپەى دژى تۆن كەواتە تۆ ئامانجەكەتت پێكاو بەربەستەكانى بەردەمت تێكشكاند و ئەوەى ویستت بەدەستت هێنا.
پێش دەست پێ كردن و چونە ناو یاریگاوە پێویستە پلان دابنرێت بۆ گەشتن بەو ئامانجە و پێكان و بەدیهێنانى زیاتر لە یەك ئامانج.......هەروەها دەبێت ڕاهێنان بكەیت و ئامادەكاریت تیابێ بۆ ئەو یاریە.........
ئێستا ئەگەر ئەمە بۆ یاریەك بێت كە بۆ بوارى دنیایە پێویستى بە پلان و ئامادەكردن و ڕاهێنان هەیە......
ئەى بۆ ژیانى موسڵمان چۆن دەبێت؟؟؟؟
ئایا ئەوە لە پێشتر نیە بۆ پلان و ڕاهێنان و پاشان دیارى كردنى ئامانج؟؟؟
پاشان بە هەوڵ دان و كۆشش كردن بۆ هاتنەدى ئەو ئامانجە ئەویش بە پشت بەستن بە خواى گەورە و یارمەتى هاوڕێیان و ئەو كەسانەى خاوەنى ژیرى و حیكمەتن تا ڕێنمایت بكەن بۆ بە دەست هاتنى ئەو ئامانجانە..........
...درێژە....

بۆ حەوانەوەى دەروونت...هاوسەنگى لە 20 خاڵدا بكە بەبێ هاوسەنگى لە ژیان دا ناتوانین تامى ژیان بكەین ئەویش بە:


1- بە یەقینەوە ئیمانت هەبێت،دروشمت با ڕەزامەندى خواى گەورە بێت.
2- ئامانجت بیر نەچێت،دەربڕینى با نیەتێكى ڕاستگۆیانە بێت.
3- لەسەر پاكى بخەوە و بیكەرە سوتەمەنیەك بۆ دەرچوون.
4- بۆ هەموو شتێك ئیحتیات دابنێ،بۆ ئەوەى تووشى صەدمە نەبیت بە ڕووداوى كتوپڕ.
5- خۆت ڕابهێنە لەسەر كارێك كە مەبەستت بێ و بە جدى جێ بە جێی بكە.
6- پێوانەكردنى ویژدانت بیر نەچێت،بەڵام بە پێوانەى ڕەبانى.
7- لە هەموو بوارێك دا ماددە بكەرە هۆكارێك،بە ئامانجى بێ مانا لە كیسى مەدە.
8- وەڵامى ئەم پێنجە بدەرەوە بە واجب بوون:
1- پێویستە تێ بگەم.
2- پێویستە دەست پێ بكەم.
3- پێویستە پلان دابنێم.
4- پێویستە كار بكەم.
5- پێویستە بەردەوام بم.
9- كەسایەتیت بە چوار ڕوكن گەشە پێ بدە:
- ڕۆح...بە عیبادەت كردن و دامەزراوى.
- نەفس...بە پاككردنەوە و ڕەوشتى باش.
- عەقڵ...بە بیركردنەوە و وورد بوونەوە.
- لاشە...بە وەرزش و ڕاهێنان.
10- تەقواو چاكەكردن بكەرە گریمانەیەك بۆ بەرهەم هێنان.
11- فێری ئیسترخا ببە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هیلاكى.
12-لێبووردەیى و واقعێتى بكەرە دروشمى پەیوەندیەكانت.
13- هاوڕێ یەكى ڕاستگۆ بە بۆ هەموو ئەوانەى متمانەى تەواوت پێ دەكەن.
14-پێویستە لەسەرت ڕێزى مافەكان بگریت بۆ هەموو ئەوانەى لەو مەیدانەدان بەپێى ڕێژەى چەندێتى شیاوى بۆ ئەو مافە.
15- دان نان بە هەڵە دا زۆر باشە،ئاگادار بە ئەوە لەدەست نەدەیت چونكە بە لە دەست دانى ئەوەى لە دنیا و ئاخیرەتت دایە لە دەستى دەدەیت.
16- هەستە بەوەى كە متالەعە بكەیت بە پێى پێویست،وە توانات لە سەرەتا دا بیر نەچێت.
17- با كاتت بۆ یارى و وەرزش هەبێت بەڵام لە سنور دەرنەچیت.
18- دوور بكەوەرەوە لە بێ تاقەت بوون و بێزارى لەسەر حسابى شتێك لە بەرهەم هێنان.
19- دوور بە لە نائومێد بوون، وە ئەوەى دەبێتە هۆى ئەو نا ئومێدی یە لە خەڵكان و بیركردنەوەكان.
20- بیركردنەوە لە كۆتایی كاتێك كە دەست پێ دەكەیت، بۆ ڕوونى ئامانج و ئەوەى ئەتەوێ
...درێژە....